zagros news agency

11 درۆنی ئێرانی لە ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشکرای کرد، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە  میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “هیچ کام لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی لە ئاسمانی ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە، بە ئامانجی بنکەی عەین ئەسەد نەهاوێژراون، بەڵکو بەبەرزی دەفڕین  پێدەچێت بەرەو ئیسرائیل هاوێژرابن.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دۆخی ئەمنی دەوروبەری بنکەکە و سەرتاسەری ئەنبار سەقامگیرە و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بکرێتە ئامانجی شوێنە سەربازییەکانی پارێزگاکە”.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: “هێزە ئەمنییەکان چاودێری فڕینی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەکەن و بەپێی پلانە ئەمنییە دامەزراوەکان مامەڵە لەگەڵ هەر پێشهاتێک دەکەن.”

لە دوێنێ شەممەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، نزیکەی 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەنبار کەوتوونەتە خوارەوە، هەندێکیان لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد، هەندێکی دیکەشیان لە ناوچە دوورەدەستەکاندا کەوتوونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددییان لێبکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎بریارى یەک ساڵ لێخۆشبوون لە کرێى ساڵانە و 6 مانگ لە ڕوسماتى خاشاکى بۆ ئەو دووكانانەی سوتاون پەسەندكرا

گوران

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ تەواوی مووچەی مووچەخۆران بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم بنێرێت و جیاکاری نەکات لە نێوان مووچەخۆراندا

دڵشاد

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح