دێمبلی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری جی کیو رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لە دوای بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر کەسایەتی نەگۆڕاوە و هاوشێوەی پێش بردنەوەی ئەو خەڵاتەیە.
دیمبلی ئاماژەی بەوەدا، دڵنیابن ئەو کاتە زانیویەتی بووەتە براوەی باڵۆن دۆر کە رۆناڵدینیۆ زەرفەکەی کردەوە، کاتێک بوونە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ دڵنیا نەبوو لە بردنەوەی باڵۆن دۆر بەڵام کاتێک نازناوی سوپەری ئەوروپایان بەدەستهێنا ئەو کاتە دڵنیابوو کە ئەو خەڵاتەش دەباتەوە.
هەروەها راشیگەیاند، هیچ وتارێکی ئامادەنەکرد تا لە کاتی بردنەوەی باڵۆن دۆر بڵاویبکاتەوە زۆر بە لەسەرخۆیی قسەی دەکرد و بەردەوامیش بە ئارامی دەمێنێتەوە.
رونیشیکردەوە، بە درێژایی وەرزی رابردوو هەوڵیدا هەموو شتێک بکات لەپێناو ئەوەی ببێتە نمونەیەکی نایاب بۆ یاریزانە لاوەکان، بەردەوام لە یاریگادا ڕایکردووە و یارمەتی هێڵی بەرگریشی داوە.

