ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامارێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ژمارەی حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوه لە عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئۆکتۆبەر کە ژمارەکەی گەیشتە زیاتر لە 40 هەزار حاڵەت.
بەپێی ئامارەکە، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی هاوسەرگیریی تۆمارکراو گەیشتووەتە 34,617 حاڵەت.
بەغدا و پارێزگای نەینەوا لە پێشەوەی ئەو ناوچانە بوون کە زۆرترین هاوسەرگیرییان تۆمار کردووە:
لەلایەن رەسافەی بەغدا5,139 حاڵەت
لەلایەن کەرخی بەغدا 3,809حاڵەت
لە نەینەوا 3,488 حاڵەت
سەبارەت بە جیابوونەوه، کۆی گشتیی حاڵەتەکان لە دادگاکانی مەدەنیی عێراق گەیشتووەتە 7,470 حاڵەت.
هەروەها بەغدا لە پلەی یەکەمدا بووە و بەسڕە لە پلەی دووەمدا هاتووە:
لەلایەن رەسافەی بەغدا 1,503 حاڵەتی جیابوونەوه
لەلایەن کەرخی بەغدا 1,197 حاڵەت
لە بەسرە 874 حاڵەت


