zagros news agency

 

بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی براوەی هەڵبژاردن, لیژنەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی پێکهات.

 

لیژنەکە پێکدێت لە (هوشیار زێباری، د پشتیوان صادق و عەلی حوسێن) و، بڕیارە سەردانی هێز و لایەنە سیاسیەکان بکات و، لەیەکەم سەردانیاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی ١١ی ٢٠٢٥ سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان و کارکردن بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەکی پێکەوەیی لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکان و پرۆسەی سیاسیی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆبوونەوەیەکى تایبەت سەبارەت بە وەرگرتن و بەبازاڕکردنى گەنمى جوتیاران بەڕێوەچوو

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

ترامپ: بۆ پرسی ئێران پێویستمان بە هاوکاریی سەرۆکی چین نییە

سەڵاح