zagros news agency

دکتۆر جگەر هەرکی: کێلگەی کۆرمۆر پرۆژەییەکی گرنگ و سەرکەوتوویە بۆیە کراوتە ئامانج

 

درەنگانی شەوی رابردوو جارێکی دیکە دوژمنانی هەرێمی کوردستان خەلک و ژێرخانە ئابوورییەکەی گێڵگەی گازی کۆرمۆریان کردە ئامانج و زیانیان پێگەیاند، ئەمەش بووە هۆکاری کەمکردنەوە کارەبای هەرێم.

دکتۆر جەگەر هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستانلە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە بەر گرنگی و سەرکەتووی پرۆژەی کێڵگەی کۆرمۆر کە هاتووتە بەستنەوە بە بەرهەمهێنانی وزە و کارەبایەوە کە ئەمەش فاکتەرن بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگان، بۆیە تیرۆرستان بۆ ئەوەی زیان بگەهینە هەرێمی کوردستان بگەینین ئەو کێلگەیان کردە ئامانج خۆشبەختانە زەرەری گیانی نەبووە تەنیا چەند کۆگایەکی گڵدانەوەی گاز زیانیان پێگەیشتویە بە هۆیەوە کاریگەری لە سەر کەمبوونەوەی کارەبای هەرێمی کورستان جێ هێشتوو.

دکتۆر جەگەر هەرکی گووتی: لەو بەرهەمی گازییە کە لە کێلگەی کۆرمۆر بەرهەم دێت تەنیا هەرێمی کوردستان و هاولاتیان سوودی لێ وەرناگرن بەلکۆ عێراقی و هاولاتیانی عێراقیش لەو بەرهەمە سوود دەبینن واتە زیانەکە بۆ ئێمە و عێراقە.

هەروەها دکتۆر جەگەر هەرکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: کێلگەی کۆرمۆر بەرهەمکەی بریتەیە زیاتر لە (٥) ترلیۆن پێ سێ جا گازی سروشتی و زیاتر لە (١٥٠) هەزار ملیون کۆندێنسێت و زیاتر لە (١٥) ملیۆن گازی شلی مالان لەوانیە لەگەل پێشکەتنەکان ئەو ژمارانە بەرە بەرزی هەلبکشێن رێژەکەیان بەرزببێتەوە.

 

دڵشاد یونس هەرکی

هەواڵی پەیوەندیدار

دووسەد ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

یاسین

وەزیری بازرگانی: هیچ زیادبوونێک لە نرخەکاندا نییە و ڕێگری لێ دەکەین

یاسین

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین