zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فلیپین لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی شەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز چارلی پاكانا مانانگان باڵیۆزی فلیپین لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی فلیپین لە عێراق كە وەك نوێنەری ڕێكخراوی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا (ASEAN) سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەبوو. هەروەها كورتەیەكی لەبارەی مێژووی ڕێكخراوی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و سیاسەتی ئەو ڕێكخراوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و توانا ئابوورییەكانی بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو. باڵیۆزی فلیپین ویستی ئەو ڕێكخراوەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و ئاشنایی لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی باڵیۆزی فلیپین كرد و بەپێزانینەوە باسی لە هەوڵ و تێكۆشانی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا كرد بۆ گەییشتن بە ئازادی و هەروەها بووژانەوە و گەشەی ئابووری.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی مەترسییەكانی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاساییشی جیهانی و ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلۆن مەسک خەونی وزەی خۆر لە زەوییەوە دەگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای میکانیزمێکی نوێ دەکات بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران

یاسین