zagros news agency

لەسەر هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، ئەمەریکا داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکات

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات. باسی لەوەش کردوە, پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی تری عێراقی داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستیە کە بریتیە لە دواهەمینی ئەو زنجیرە هەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەش کرد، ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە بکەین و لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت بەردەوام دەبین لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئەنجام دەدرێن بۆ لاوازکردنی و دڵنیایی بدات لەوەی گشت جۆرەکانی چەک، بە تایبەت درۆن و موشەک و ڕۆکێت دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

سەڵاح

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ بەنیو درزەن گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح