zagros news agency

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

ئەمڕۆ شەممە 3/30 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی هەستانەوەی ( قیامە)ی حەزرەتی عیسا دروودی خوای لەسەر بێت و سەری ساڵی ( ئەکیتۆ)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.

بە بۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە) و جەژنی سەری ساڵی نوێ ( ئەکیتۆ)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و کۆتاییهاتنی نەهامەتییەکانی خوشک و برایانی کریستیان و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

سەڵاح

باوكی ئاڤێستا : ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە كچەكەی منە

یاسین