zagros news agency

بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاسایی بووەتەوە

 

چوارشەممە، 3ـ12-2025، کۆمپانیای دانەگاز لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای هێرشەکەی ئەم دواییانە، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی.

ئاماژەی بەوەشداوە، دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان دوای جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییەوە دێت.

لە راگایەندراوەکەدا هاتووە، دانە گاز و هاوبەشەکانی، پابەندبوونی خۆیان بە سەلامەتیی کارمەندان و دامەزراوەکانیان دووپات دەکەنەوە، هەروەها بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و دابینکردنی گازی شل (LPG) بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێکخەری حکومەتی هەرێم بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان بەشداری کۆنفرانسێك لە ڤییەنا دەکات

سەڵاح

بە پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٦۰۰ لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر دابین دەکرێت

یاسین

بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی لێداونی جیاواز دەدەن

یاسین