zagros news agency

جی دی ڤانس : ئەمریکا هەموو ئامرازەکانی بەکاردەهێنێت بۆ رێکەوتن لەگەل ئێران

جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جی دی ڤانس دووپاتی کردەوە کە واشنگتۆن هەموو ئامرازە سەربازی، ئابووری و دیپلۆماسییەکان بەکاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی گونجاو لەگەڵ ئێران.

هەروەها جەختی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی سەرۆک دۆنالد ترەمپ یەکدەستە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەندامانی حکومەتدا سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ئێران نییە.

ڤانس وتی هەندێک لە لایەنەکانی ناو سیستەمی حوکمڕانی ئێران هەوڵدەدەن شەڕ کۆتایی پێبێت، بەڵام توندڕەوان هان دەدەن شەڕ بەردەوام بێت. ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕژێمی ئێران بە تووشی ناڕێکی و شکانی ناوخۆیی هاتووە.

ئەم وتانەی ڤانس دوای ئەوە هات کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ، ڕایگەیاند پێی باشترە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران بکرێت لەبری بەردەوامبوونی شەڕ و لەدەستدانی ژیانی خەڵکی زیاتر.

ترەمپ وتی ئێران دەیەوێت بگات بە ڕێککەوتن، بەڵام نایەوێت دانی پێدا بنێت کە گفتوگۆکان بەڕێوەدەچن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە نابێت ئێران چەکی ناوەکی هەبێت.

لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەو نیشانانەی کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتن دەکەن بۆ دووبارە کردنەوەی کراوەیی کەنداوی هورمز، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی هاوبەشی ئێران و عومان سەبارەت بە هورمز لە قۆناغی دواهەمی ئامادەکردندا یە.

هەروەها ئاماژەی کرد کە ئێران و عومان لەسەر تایبەتمەندییە جوگرافییەکانی ڕێگاکان لە کەنداوی هورمز ڕێککەوتوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئاشکرای کرد کە لەگەڵ عومان لەسەر ڕێگایەکی نوێ لە کەنداوی هورمز ڕێککەوتن هاتووەتە ئاراوە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕوونی کردەوە کە ئەو ڕێگا نوێیەی لەگەڵ عومان لەسەر ڕێککەوتووە کاتی دەبێت و بۆ ماوەی دوو مانگ یان زیاتر بەکاردەهێندرێت.

تەهران دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ عومان هێشتا مەرجدارە بەوەی هیچ لایەنێکی سێیەم دەستێوەردان نەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئيمارات دۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

دڵشاد

ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسوود: بەبێ دوودڵی بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلەکەمان

سەڵاح

ڕاوێژکاری زەیدی: وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٧

سەڵاح