zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینییەوە دژی شێواندنی گۆڕستانی کریستییانەکان لە شاری کۆیە

 

شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین، کە دژی مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە، داوا لەدەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای کۆیە دەکەین، بەدواداچوون بکرێ و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەستنیشان بکەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.

 

کەس وکاری کۆچکردوان دڵنیادەکەینەوە، کە وەزارەتمان ھەموو گۆرەکان وەک خۆی نۆژەندەکاتەوە .

 

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی

٤⁄١٢⁄٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتیی ڕۆحیی درووزەکان داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکات

یاسین

جامی کاراباو.. چێڵسی بەسەرکردایەتی نکۆنکۆ گۆڵبارانی بارۆی کرد

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

سەڵاح