zagros news agency

میلیتاو لە ریال مەدرید دادەبڕێت

 

لەکاتی یاریی ریاڵ مەدرید بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ، ئیدێر میلیتاوی یاریزانی هێڵێ بەرگری ریاڵ مەدرید تووشی پێکانبوو لە خولەکی 21، دواتر گۆرانکاری پێکرا و ئەنتۆنیۆ رودیگەر لە جێگای هاتە نێو یاریگا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، بەپێی پشکنینە سەرەتاییەکان، گومان دەکرێت بەرگریکارە بەڕازیلییەکە تووشی پچڕان یان گرژبوونی توندی ماسولکەکانی بوبێ لە بەشی پشتەوەی رانی چەپیدا.

زانیارییەکان پشتراستیان کردووەتەوە، میلیتاو لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر مان سیتی یاریی ناکات، بەڵام تا ئێستا بە روونی دۆخی پێکانەکەی رانەگەیەندراوە.

مارکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پێکانەکەی میلیتاو سادە بێت ئەوا لانیکەم یەک بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئەگەر پێکانێکی ئاڵۆز و سەختبێت ماوەی دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەی 3 مانگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز تەنها چەند هەنگاوێکی ماوە بۆ گواستنەوەی ئـەستێرەیەک

sarkar

سپۆرت؛یاماڵ لە فلیک توڕە نییە،بەڵکو مەبەستی ناوبژیوان بووە

یاسین

ئەستێرەیەکی میلان نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا

یاسین