zagros news agency

ڕۆدری ڕیکۆردێکی مێژوویی زیدان دەشکێنێت

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو لەیاری کۆتایی مۆندیالدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بەتاکە گۆڵێکی خاوێن لەئەرجەنتین بباتەوە و بۆ دووەمین جار لەمێژوویدا ببێتە پاڵەوانی جیهان،ڕۆدری هێرناندێزی ناوەڕاستکاری ماتادۆر لەلایەن فیفاوە کرایە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە و یاریزانەکە بەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە ڕیکۆردێکی مێژوویی زینەدین زیدانی ئەفسانەی فەڕەنسی شکاند.

زیدان لەساڵی 2000 توانی ڕۆڵی گەورە ببینێت لە بردنەوەی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەباشترین یاریزانی پاڵەوانەتیەکە دیاریکرا،دواتریش لەساڵی 2006 لەمۆندیالی ئەڵمانیا سەرەڕای شکستیان بەرامبەر ئیتاڵیا لەیاری کۆتایی بووە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە.

ڕۆدری لەساڵی 2024 سەرکردایەتی ئیسپانیای کرد بۆ بردنەوەی یۆرۆ و بەباشترین یاریزانی یۆرۆ دیاریکرا،دوێنێش ڕۆدری دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال بووە دووەم یاریزان لەمێژوودا لەدوای زیدان ببێتە باشترین یاریزانی یۆرۆ و مۆندیال.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گوندۆگان بە چاوێکی پێکەنین و چاوێکی گریاناوی دەچێتە میونشن

یاسین

دی برۆین: ئێمە لەگەڵ هەموو تیپە گەورەکاندا یاری دەکەین

یاسین

نەیشینزلیگ.. پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ بەزەحمەت بردیەوە

یاسین