zagros news agency

ژولیێت بینۆش لە فێستیڤاڵی دەریای سوور باس لە یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی دەکات

لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (The Hollywood Reporter) لە پەراوێزی فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور، ئایکۆنی سینەمای فەرەنسی (ژولیێت بینۆش) باسی لە یەکەم ئەزموونی دەرهێنانی خۆی کرد بۆ فیلمی “In-I In Motion”. 

بینۆش کە بۆ ماوەی چوار دەیە لە سینەمای جیهانیدا درەوشاوەتەوە و خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە، لەم بەرهەمەدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧ و پڕۆژە هاوبەشەکەی لەگەڵ سەماشکی بەناوبانگ (ئەکرەم خان).

فیلمەکە دۆکیۆمێنتارییەکە لەسەر پرۆڤەکان و گەشتە هونەرییە سەخت و پڕ سۆزەکەیان بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی سەما. بینۆش ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پڕۆژەیە ماوەی ١٥ ساڵە لە خەیاڵیدا بووە و دواجار توانیویەتی وەک دەرهێنەرێک کەرەستەکان کۆبکاتەوە. 

بینۆش لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی پێ بەخشرا و بەشداری لە پانێڵی “ژن لە جوڵەدا” کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “John Wick” لە سینەماکاندا

ART

سکارلێت جۆهانسن دەچێتە نێو جیهانی فیلمە ترسناکەکان

ART

ئەکادیمیای ئۆسکار بڕیارێکی مێژوویی دژ بە ژیریی دەستکرد دەردەکات

سەڵاح