zagros news agency

نمایشکردنی فیلمی Ella McCay لە میسر پێش ئەمریکا

ئەمڕۆ سینەماکانی میسر پێشوازی لە فیلمی نوێی (Ella McCay) دەکەن، پێش ئەوەی لە ١٢ی کانوونی یەکەم لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نمایش بکرێت. بەمەش جەماوەری میسری دەبنە یەکێک لە یەکەمین بینەرانی ئەم بەرهەمە سیاسی و کۆمیدییە نوێیەی دەرهێنەر و نووسەر (جەیمس ئێڵ. بروکس، کە پێشتر پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بووە.

بروکس دوای نزیکەی سێ دەیە دەگەڕێتەوە بۆ کاری دەرهێنان و فیلمێک پێشکەش دەکات کە تێیدا تێڕوانینی سیاسی و درامای مرۆیی و گاڵتەوگەپ تێکەڵ دەکات. 

(ئیما ماکی) ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت وەک یاریدەدەرێکی سیاسی گەنج و بەهێز، لە بەرامبەردا (جەیمی لی کورتیس) ڕۆڵی پارێزگارێکی بەئەزموون دەگێڕێت. 

فیلمەکە بە بەشداریی ئەستێرەکانی وەک وودی هارلسۆن و ئایۆ ئێدیبیری و بە مۆسیقای هانز زیمەر، تیشک دەخاتە سەر جیهانی پڕ لە پشێوی و قوربانیدانی سیاسەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای دیزنی ئەکتەرانی “X-Men” دەناسێنێت

ART

ڕاپەری جیهانی سێنتراڵ سی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند

ART

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki