ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی؛
ئاڵای کوردستان هێما و سیمبوڵێکی پیرۆزی گەلەکەمانە و هەڵگری پەیام و خەون و ئاواتی هەموو کوردستانیانە. ڕۆژی ئاڵا لە کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.

