zagros news agency

پەیامی مەسرور بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی  ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی بڵاو کردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

لە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەريی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد میدحەت بەدرخان و ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزبایی لە گشت ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

لەم یادەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئازادیی بیروڕا و ئازادیی کاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی و کارئاسانیکردن بۆ ڕاگەیاندنکاران دووپات دەکەینەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی پیشەییانە و بەرپرسیارانە و بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و ئیتیک و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی ڕۆژنامەوانی و دوور لە ناوزڕاندن و بەکارهێنانی زمانی زبر ، پەیام و کاری ڕاگەیاندنی خۆیان ئەنجام بدەن.

هیوادارم ڕۆژنامەوانانی کوردستان، لە ئاستی گەورەیی و گرنگیی پیشەکەیاندا بن و ڕۆڵی کارای خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی زانیاریی ڕاست و دروست بگێڕن و هاوکار و یارمەتیدەری دەسەڵات بن بۆ پشتگیریی چاکسازی و نەهێشتنی هەڵە و کەموکورتییەکان.

ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆز بێت و ئومێدی پێشکەوتنی زیاتر بۆ ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەخوازم.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2025/4/22

هەواڵی پەیوەندیدار

کالاس: شەڕی ئۆکرانیا ڕەنگە چەندین ساڵی دیکە بخایەنێت

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی لە عەلی باباجان كرد

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ وێستگەی گەڕۆکی بۆ دەرکردنی کارتی نیشتمانی بۆ ڕەوەندی عێراقی لە پێنج وڵات دادەنرێت

یاسین