zagros news agency

نەیمار: دەمەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕ‌ێنمەوە بەرازیل

 

نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل هەرچەندە زیاتر لە دوو ساڵە بانگهێشتی هیچ یارییەکی هەڵبژاردەکەی نەکردووە بەهۆی پێکانی بەردەوام و دابەزینی ئاستیەوە بەڵام هێشتا ئامانجی ئەوەیە جارێکیتر درێسی هەڵبژاردەکەی بپۆشێت.

نەیمار لە نوێترین لێدوانیدا بۆ فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووس دوپاتیکردەوە کە ئامادەیە بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی بەرازیل و
بەشداری یارییەکانی مۆندیالی داهاتوو بکات لە ساڵی 2026دا،نەیمار دڵنیاییدا بە هاندەرانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە دەیەوێت نازناوی مۆندیال بگەڕێنێتەوە بەرازیل و هەموو هەوڵێک دەدەن لەو پێناوەدا ئەگەر زۆر ئەستەمیش بێت.

هەروەها راشیگەیاند ئەگەر بگەین بە یاریی کۆتایی مۆندیال ئەوا بەڵێن دەدەم گۆڵ تۆمار بکەم لەو یارییەدا و دواتریش ئەگەر وانەبوو لێپرسینەوەم لەگەڵدا بکەن بەتایبەت لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی ڕیال مەدرید یاری هەیە

یاسین

پرێمەرلیگ.. تۆتنهام لەنێو ئیتیحاد مانسیتی شۆککرد

یاسین

پێشهاتەکانی گواستنەوەی سانچۆ بۆ ڕۆما

یاسین