zagros news agency

تیمێکی کوردی توانیان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی جیهان بەدەست بهێنن

یاری پەبجی مۆبایل ئێستا بۆتە یەکێک لەیارییە هەرە باوەکانی جیهان لەوەزرشی ئەلیکترۆنی،لەپاڵەوانەتیەکی جیهانی ئەو یارییە تیمێکی کوردی،کە پێکهاتوون لە 5 گەنجی کوردی بەناوی FOR KURDISTAN ئەمڕۆ توانیان پلەی سێیەم بەدەست بهێنن بۆیەکەمین جار لەمێژوودا.

شایەنی باسە یارییەکان لە وڵاتی پاکستان بەشێوازی مەیدانی بەڕێوەدەچوون،ئەو تیمە کوردیە لەدوای تێپەڕاندنی کێشەی فیزە توانیان یاری بکەن،دوای بڕینی سێ دوو قۆناغ ئەمڕۆ لە کۆتا ڕۆژی پاڵەوانەتیەکەدا ڕیزبەندی سێیەمیان داگیر کرد،کە لەهەموو جیهانەوە بەهێزترین تیمەکانی وڵاتان بەشداریان کرد بوو.

جگە لەوەی ئەو تیمە سێیەم بوون،یاریزانێکیان بەناوی (ئەلە) توانی بێتە باشترین یاریزانی جیهان،کە تەمەنی تەنها 16 ساڵە و خەڵکی چوارقوڕنەیە،ئەو تیمە کوردیە سەرنجی جیهانیان بەلای خۆیاندا ڕاکێشا بوو دوای پاڵەوانەتیەکەش پێشوازی گەرمیان لێکرا بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشیان کرد.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا: بەختم وابوو مێسیم هەبێت

یاسین

لیڤەرپوڵ بڕیاری نوێ لەسەر سڵۆت دەدات

یاسین

مان یونایتد داوایەکی سەیر لە مان سیتی دەکات

یاسین