zagros news agency

ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی نوێی هەیە سەبارەت بە سیمیۆنی

 

دێگۆ سیمیۆنی لە هاوینی ساڵی ٢٠١١ەوە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید وەرگرتووە و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٧ کۆتاییدێت و ماوەی 14 ساڵە بەردەوامە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پلانی ئەوەیان داڕشتووە جارێکیتر گرێبەستی دێگۆ سیۆمیۆنی نوێبکەنەوە کە تا ساڵی ٢٠٣٠ بێت.

مارکا ئاماژەی بەوەداوە، یانە مەدریدیەکە زۆر دڵخۆشن بە کارەکانی راهێنەرە ئەرجەنتینیەکە بۆ یانەکەیان و تا ئەم ساتەش هیچ کەسێکیتر لە سیمیۆنی بە باشتر نازانن بۆ مانەوە لە سەرکردایەتی یانەکەیان.

نوسیویەتی، کارگێڕی ئەتلەتیکۆ پێیانوایە لە ماوەی ١٤ ساڵی رابردوودا بەهۆی سیمیۆنیەوە نرخی یانەکەیان پێنج هێندە بەرزبووەتەوە و چەندین نازناوی گرنگیشی بۆ بەدەستهێناون.

سیمیۆنی لەو کاتەوەی بووەتە راهێنەری ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ٧٦٣ یارییدا راهێنەرایەتی ئەو یانەیەی کردووە، ٤٥٣ بردنەوە و ١٦٣ یەکسانبوون و ١٤٧ شکستی هەبووە، هەشت نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سانێ دەبێتە گورزێکی گەورە بۆ بایرن میونشن

یاسین

یامال چەند نهێنیەک دەدرکێنێت

یاسین

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

یاسین