zagros news agency

گەڕانەوەی گریلیش نزیکە

 

 

جاک گریلیشی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ئێڤەرتۆن، دوای تێپەڕبوونی دە هەفتە بەسەر نەشتەرگەرییەکەی بۆ شکانی ئێسکی پێی، هەواڵی دڵخۆشکەری لەبارەی تەندروستییەوە راگەیاند.

 

گریلیش کە تەمەنی ٣٠ ساڵە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ پزیشکەکەی دڵنیایی پێدراوە کە قۆناغی چاکبوونەوەی بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچێت و پزیشکەکەش لە ئاستی پێشکەوتنەکان ڕازییە.

 

ئەو یاریزانە کە بە خواستن لە مانچستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئێڤەرتۆنەوە کردووە، باسیشی لەوە کردووە کە دوری لە یاریگاکان کاریگەری دەروونی لەسەر داناوە، بەڵام هاوکاری و پشتیوانی کارمەندان و یاریزانانی ئێڤەرتۆن لەو ماوەیەدا بۆ ئەو جێگەی سوپاسگوزاری بووە.

 

لە ئێستادا گریلیش تەنها ساڵێکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی ماوە و دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە یانەی ئێڤەرتۆن دەیەوێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات، ئەگەر بێت و بتوانن لەسەر نرخێکی گونجاو لەگەڵ مانچستەر سیتی ڕێکبکەون.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتووی ڤێرجیل ڤان دایک لە لیڤەرپوڵ

ahamd.luqman

مانچێستەر جێگرەوەی نونو مێندێشی دیاریکرد

یاسین

پێکانی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکرێت

sarkar