zagros news agency

سوپرایزەکەی مارڤێڵ و گەڕانەوەی کاپتن ئەمریکا

ماڵپەڕی (IMDb) بە فەرمی ڕایگەیاند، فیلمی چاوەڕوانکراوی (Avengers: Doomsday) لە ڕێککەوتی 18ی کانوونی یەکەمی 2026 لە سینەماکانی ئەمریکا نمایش دەکرێت.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی فیلمەکە، دوو ترەیلەری نوێ دزەیان کردە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تێیدا سوپرایزێکی گەورە بۆ هەوادارانی مارڤێڵ ئاشکرا بووە؛ ئەویش گەڕانەوەی کریس ئیڤانسە بۆ ڕۆڵی “ستیڤ ڕۆجەرز” (کاپتن ئەمریکا).

پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە ئیڤانس دوای فیلمی (Endgame) وازی لەم کارەکتەرە هێناوە، بەڵام ترەیلەرە نوێیەکە کە لە سینەماکاندا لەگەڵ فیلمی ئاڤاتار پیشاندراوە، ستیڤ ڕۆجەرز نیشان دەدات کە لە ڕابردوودا لەگەڵ پیگی کارتەر و منداڵەکەیاندا دەژی.

ئەم گەڕانەوەیە بەواتای کۆبوونەوەی سێینە ناسراوەکەی مارڤێڵ دێت (ئیڤانس، هێمسوۆرس و ڕۆبێرت داونی جونیۆر) لە یەک فیلمدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینى تۆمار کرد

یاسین

فیلمه‌کانی به‌شی پێشبڕکێی یازده‌یه‌مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک ناسێندران

ART

لە سلێمانی تەرمی کچێک دەدۆزرێتەوە

یاسین