zagros news agency

زاخۆ لەنێو جەماوەرەکەی خۆی لەشکست ڕزگاری بوو

 

لەگەڕی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر یاریگای زاخۆی نێودەوڵەتی و لە شاری زاخۆی دەلال یانەی زاخۆی خاوەن باشترین هاندەری ساڵ لەجیهان میوانداری یانەی کەرخی کرد و دوای یاریەکی تاقەتبەر و پڕ ماندوێتی هەردوولا بە تاکە گۆڵێک یەکسان بوون.

لەگێمی یەکەمدا زاخۆ ئاستی باشتر بوو لە کەرخ و تائەوەی لەڕێگای (ئێچیتا دێپیۆتی)ەوە توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات لە خولەکی 10ی یاریەکە،بەڵام نەهامەتیەکانی زاخۆ دەستی پێکرد و لەخولەکی 36 (ناسر موحەمەد)یاریزانی زاخۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا و گێمی یەکەمیش بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی زاخۆ کۆتایی هات.

 

لەگێمی دووەمدا زاخۆ بە 10 یاریزانەوە بەرگریەکی توندی لەو تاکە گۆڵەی خۆی دەکرد،بەڵام لەخولەکی 54 (ئۆرینیۆ)ی یاریزانی زاخۆ بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و ناچارانە زاخۆ بە نۆ یاریزانەوە یاری دەکرد و یانەی کەرخیش بە دەرفەتوەرگرتن لەم حاڵە لە خولەکی 70 لەڕێگا (یونس حەموود)ەوە گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد و یاریەکەش بە تاکە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

 

بەم ئەنجامە یانەی زاخۆی دەلال هاتە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی خولەکە بە 15 خاڵ و یانەی کەرخیش خاوەنی 15 خاڵە و پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیەکەی گرتووە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس ئینریکی: دیمـبـیـلـی ئامادەیە

یاسین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەگاتە هاندەرانی مان سیتی

یاسین

نەیمار تووشی ئاستەنگیەکی نوێ بۆتەوە

یاسین