zagros news agency

وارویک دەیڤس: زنجیرەی نوێی هاری پۆتەر زۆر لە فیلمەکان قووڵتر دەبێت

وارویک دەیڤس، ئەستێرەی زنجیرە فیلمەکانی (هاری پۆتەر)، وردەکاریی نوێی لەبارەی ئەو زنجیرە تەلەڤزیۆنییە ئاشکرا کرد کە بڕیارە ساڵی داهاتوو لەلایەن پلاتفۆرمی HBO بەرهەم بهێنرێت. 

دەیڤس کە جارێکی دیکە رۆڵی پڕۆفیسۆر (فلیت ویک) دەگێڕێتەوە، رایگەیاند کە زنجیرەکە زۆر قووڵتر و وردتر لە فیلمەکان باس لە جیهانی هاری پۆتەر دەکات.

دەیڤس ئاماژەی بەوە کرد کە کارکردن لەسەر زنجیرەکە بەردەوامە و چیرۆکەکە بە تەواوی پابەند دەبێت بە ڕۆمانەکانی (جەی کەی رۆلینگ). 

هەروەها وتیشی: “هەستێکی سەیرە کە دەگەڕێینەوە بۆ هەمان ستۆدیۆکانی لایفسدن کە فیلمەکانمان لێ وێنەگرت، بەڵام ئەمجارە چیرۆکەکان بە وردەکارییەک دەگێڕینەوە کە پێشتر بینەر نەیبینیوە”.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات

دڵشاد

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

پەخشکردنی زنجیرەی نوێی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەستپێدەکات

ART