zagros news agency

جێنیفەر ئەنیستن نهێنییەکانی پاراستنی تەندروستیی لە 57 ساڵیدا ئاشکرا دەکات

ئەکتەری ئەمریکی، جێنیفەر ئەنیستن تەمەن 57 ساڵ، شێوازی ژیانی تایبەتی خۆی بۆ پاراستنی جەستە و لایەنی دەروونیی خستە روو.

ئەنیستن جەختی لەسەر گرنگیی ڕاهێنانی وەرزشی و بەدەستهێنانی هێز و حەوانەوە کردەوە و هاوكات ئاماژەی بەوە کرد، بەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکانی بەشێکی سەرەکی ڕۆژەکەیەتی. باسی لەوەش کرد، تێڕوانینی بۆ وەرزش گۆڕاوە و ئێستا زیاتر گرنگی بە جووڵەی گونجاو دەدات. ڕۆژانەی بە ڕاهێنانی “Pvolve” دەست پێ دەکات، کە سیستەمێکی وەرزشیی هێمنە و جەستە چالاک دەکات. دوای وەرزش، دەچێتە ساونا و پاشان نوقمی ئاوی سارد دەبێت.

ئەنیستن ئاماژەی بەوە کرد، تەکنیکی هەناسەدانی بەکارهێناوە بۆ ڕاهاتن لەگەڵ سەرمای ئاوەکە و بەردەوام چێژ لەو هەستە وەردەگرێت. ڕایگەیاند، نانی نیوەڕۆ لەگەڵ هاوڕێكانی دەخوات و دواتر سەردانی سەنتەری جوانکاری دەکات بۆ چاودێریکردنی پێست و قژ.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی “خروج آمن” و سەرکەوتن لە فێستیڤاڵی بەرلین

ART

سێنتکۆم: دەستگیرکراوانی داعش بۆ عێراق دەگوازینەوە

یاسین

چۆن خڕۆکە سوورەکانی خوێن خۆیان لەگەڵ کەمی ئۆکسجین دەگونجێنن؟

گوران