zagros news agency

سەرۆکی جوداخوازانی باشووری یەمەن ‘بە یارمەتیی ئیمارات لەو وڵاتە هەڵات’

 

ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لەزمان هاوپەیمانیی سەر بە سعوودیا لە یەمەن نووسی، “عەیدەرووس قاسم عەبدولعەزیز زوبەیدی”، سەرۆکی گرووپی جوداخوازانی باشووری یەمەن، بە یارمەتیی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەم وڵاتە ڕایکرد.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی کانوونی دووەم، بڵاو کرایەوە، زوبەیدی سوار لە کەشتییەکەی خۆی گەیاندە مۆگادیشۆ، پایتەختی سۆماڵ؛ لەوێش فڕۆکەیەک بۆ گواستنەوەی بۆ ئەبوزەبی، پایتەختی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، چاوەڕێی دەکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەم کاراکتەرە سەر بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە باشووری یەمەن، سەردانی ڕیازی پایتەختی سعوودیا بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەسەن ڕۆحانی: ڕیککەوتنی ئەتۆمی زیندوو ناکریتەوە

سەڵاح

سەڵاح

سەرۆكی حكوومەت بەشداریی پانێلێكی لوتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەكات

سەڵاح