zagros news agency

ڕوانگەی سووری: وەزارەتی بەرگریی سووریا لاسایی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەکاتەوە

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە کاتی هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکەکانی حەلەب، پەنای بۆ شێوازێکی نوێی ڕاگەیاندن بردووە کە تێیدا لاسایی “ئەڤیخای ئەدرەعی” گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەکاتەوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەکە، سوپای سووریا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی نەخشەی وردی ئەو ناوچانەی کە بڕیارە بۆردومان بکرێن و دیاریکردنی مۆڵەت و ڕێڕەوی چۆڵکردن بۆ مەدەنییەکان، هەمان ئەو تاکتیکە بەکاردەهێنێت کە سوپای ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان پەیڕەوی دەکات.

 

ئەم تێبینییەی ڕوانگەی سووری دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگریی سووریا چەندین هۆشداری و نەخشەی بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بڵاوکردەوە، کە تێیدا داوای چۆڵکردنی ناوچە ئامانجکراوەکانی دەکرد پێش دەستپێکردنەوەی هێرشە چڕەکان. لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانانی سووریاش ئەم شێوازە نوێیەی سوپای وڵاتەکەیان وەک “کۆپیکردنێکی ئاشکرای” شێوازی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ناودەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر رێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئەنجامدەرانی هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان ده‌خاته‌روو

یاسین

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

سەڵاح

پەرلەمانتارێک: دەنگۆی بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە

یاسین