zagros news agency

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

ئاگادارییەک بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی – سیستمی پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردە:
​ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی دەتوانن سوود لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) وەربگرن؛ مامۆستایان و قوتابییان دەتوانن وەک هەر ناوەندێکی دیکەی حکومی بەکاری بهێنن (جگە لە بابەتی بەشی نمرەکان). دەتوانن بە چەند زمانێک لەم خزمەتگوزارییانە سوودمەند بن:
​١. بەشی هەڵسەنگاندن: مامۆستا لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییان دەکات و بۆ بەخێوکارەکانیانی دەنێرێت.
٢. دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن: لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دەتوانرێت کات و ڕێککەوت دیاری بکرێت و بە شێوەی نۆتیفیکەیشن بۆ بەخێوکاری قوتابی دەچێت تاوەکو سەردانی قوتابخانە بکات.
٣. بەشی خشتەکان: بەخێوکاران دەتوانن خشتەی هەفتانەی خوێندنی منداڵەکانیان ببینن، بەو مەرجەی قوتابخانەکە لە سیستمی (ئی-پەروەردە) داخڵی کردبێت.
٤. ئەرکی ماڵەوە (Homework): مامۆستا دەتوانێت ئەرکی ماڵەوە بۆ قوتابییان و بەخێوکاران بنێرێت. سەبارەت بە ناردنی وێنە و ڤیدیۆ، دەتوانرێت وێنەکان بکرێنە فایلی PDF یان لەرێگەی لینکێکی دەرەکییەوە بنێردرێن، بۆ ڤیدیۆش بە هەمان شێوە دەبێت.
٥. تاقیکردنەوەکان: مامۆستا دەتوانێت ئەنجامی تاقیکردنەوە کورتەکان (Quiz) یان تاقیکردنەوە ڕۆژانەکان بۆ قوتابییان و بەخێوکاران بنێرێت.
٦. بەشی وریاکەرەوەکان: بەڕێوەبەر و مامۆستایانی کەرتی حکومی، قوتابییان و خێزانەکانیان دەتوانن لەم بەشەدا هەموو پەیامە فەرمییەکانی وەزارەت ببینن.
٧. پەیامی بەڕێوەبەر: بەڕێوەبەری باخچە یان قوتابخانە دەتوانێت بە نۆتیفیکەیشن پەیام بۆ مامۆستایان، قوتابییان و بەخێوکاران بنێرێت (بە کۆمەڵ یان بە جیا).
٨. بەدواداچوونی نووسراوە فەرمییەکان: باخچە و قوتابخانە ناحکومییەکان دەتوانن لە کاتی ناردنی نووسراو بۆ پەروەردەی گشتی یان وەزارەت، لە ڕێگەی ژمارەی نووسراو و ژمارەی مۆبایلەکەیانەوە، ئاگاداری دۆخی بەدواداچوونی نووسراوەکە بن و هەموو جوڵەکان تا ئاستی واژۆی وەزیر ببینن.
٩. کتێبخانەی ئەلیکترۆنی: مامۆستایان و قوتابییان دەتوانن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە هەزاران کتێبی پەروەردەیی، زانستی و ئەدەبی بخوێننەوە.
١٠. ڕیزبەندی ناوەندەکان: ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی دەتوانن ڕیزبەندی هەموو ناوەندەکانی خوێندن ببینن.
١١. ئی-خێزان: سوودوەرگرتن لە بابەتەکانی (ئی-خێزان) کە ژمارەیەکی زۆر ڤیدیۆ و ڕێنمایی تایبەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی تێدایە.
١٢. ڕاهێنانی ئەلیکترۆنی: مامۆستایانی کەرتی ناحکومی دەتوانن سوود لە سەدان ڤیدیۆ، کتێب و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی هاوچەرخ لە پلاتفۆرمی (ئی-ڕاهێنان) وەربگرن.
١٣. ڕاپرسی: ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی دەتوانن بەشدار بن لەو ڕاپرسییانەی سەبارەت بە پرسە پەروەردەیی و زانستییەکان لە ئەپڵیکەیشنەکەدا دادەنرێن.
​🔴 ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بە پاڵپشتی (کوردستان فاوندەیشن – Kurdistan Foundation) بەگەڕخراوە.

 


​وەزارەتی پەروەردە
١٢ ی ١ ی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیارە لە ئەمەریکا خۆپیشاندانی ملیۆنی بکرێت

سەڵاح

لە کەربەلا دەست بەسەر بڕێکی زۆری پارەی ساختە دا گیرا

سەڵاح

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی بۆ زاگرۆس: حزبانێک هەن بازرگانی بەکورسی و دەنگی خەڵکەوەدەکەن

دڵشاد