zagros news agency

پەرلەمانی فەڕەنسا نيازی وایه‌ لە باربردن به‌ یاسایی بکات

 

ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی فەڕەنسا دەنگدانێکی ئەنجامدا بۆ ئەوەی مافی لە باربردن بۆ ژنان بخاتە دەستوریی وڵاتەکەوە. به‌م بڕیاره‌ فەڕەنسا ده‌بێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا بە پێی یاسا پارێزراویی تەواو بۆ لە ناوبردنی دووگییانی بدات.

کۆنگرێسی هەردوو پەرلەمانەکەی فەڕەنسا لە ژوورێکی تایبەتدا لە کۆشکی ڤێرسایلیس کۆبوونەوە و بە ئاسانی سێ لەسەر پێنجی دەنگەکانییان بە دەستهێنا کە پێویستە بۆ ئەو گۆڕانکارییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا 72 یاسادانەر دژی پڕۆژە یاساکە دەنگییاندا.

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی ئەو هەنگاوە ” شانازیی فەڕەنسایە ” کە ” پەیامێکی جیهانیی ” ناردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت: بەردەوام دەبین لە پێشخستنی ژێرخانی ئابووريی هەرێمی کوردستان

یاسین

راگەێندراوێک لە پارێزگای هەولێر، دەربارەی شێواندی چەند قەبرێک لە قەبرستانی هەرمۆتە

سەڵاح

زنجیرەی “Not Suitable for Work” دەبێتەوە ترێند

ART