zagros news agency

مێسی دەتوانێت بەشداری جامی لیبەرتادۆرێس بکات

 

لە ئێستادا لەئەمریکا باس و خواستێکی زۆر هەیە لەسەر بەشداری کردنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی لە جامی لیبرتادۆرێس،کە ئینتەر مەیامی پاڵەوانی ئەمریکایە و سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامیش ڕایگەیاند چەند ڕۆژێکە لە گفتوگۆی چڕن لەپێناو بەشداری کردنیان لە جامی لیبرتادۆرێس.

سەرۆکی یانەی ئینتەر مەیامی لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند؛ لەگەڵ بەرپرسانی پاڵەوانەتیەکە کردوە دەربارەی بەشداری کردنمان لە جامی لیبرتادۆرێس،بەڵام تاکو ئێستا یەکلایی نەکراوەتەوە بەشداری دەکەین یان نا
لەکاتێکدا ئێمە بەمافی خۆمانی دەزانین بەشداری پاڵەوانەتیەکە بکەین وەک یانەکانی مەکسیک،کە بەشدارن تێیدا.

شایەنی باسە مێسی تاکو ئێستا یاری لەجامی لیبرتادۆرێس نەکردوە،کە پاڵەوانەتیەکە لەشێوەی چامپیۆنزلیگ و چامپیۆنزلیگی ئاسیایە و پاڵەوانی کیشوەرەکەی تێدا دیاری دەکرێت،کە وەرزی ڕابردوو یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی توانی نازناوەکە بباتەوە

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خافیێر تیباس هەڕەشە لە مۆندیالی یانەکان دەکات

یاسین

تۆنی کروس؛ هەر کەسێک فیکەی هاندەرانی بۆ لێـنەدرێت یاریزانێکی گەورە نییە

یاسین

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیای ئەنجامدا

یاسین