zagros news agency

ئاربێلوا؛پەشیمان نیم لە هەر شتێک ڕوویداوە

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەلڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید هاتە بەردەمی میدیاکان و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی دایەوە،کە باسی لە ئاستی یاریزانەکانی کرد و هیوای خواست یارییەکانی داهاتوو بتوانن سەرکەوتووبن.

دەربارەی ئاستی تیپەکەی ئاربێلوا وتی؛ ئێمە پێویستە سەبر بگرین لەسەر ئاستی کارڤاخاڵ و ئەو یاریزانانەی تازە لەپێکان گەڕاونەتەوە،ئەوان ئەستێرەی گەورە و خاوەن ئاستێکی بەرزی جیهانین،هیوادارم هەموو لایەک هاوڕام بن.

دەربارەی یارییەکەی سبەی ئاربێلوا وتی؛هیوادارم هاندەرانی یانەکەمان سبەی لە بێرنابیۆ پشتمان بگرن،ئێمە هەموومان بەیەکەوە دەتوانین هەموو شتێک بکەین،هەر هەڵەیەک لەڕابردوودا ڕوویدا بێت پەشیمان نیم و لێوەی فێر بووم،سەرکەوتن بۆ ئێمە زۆر گرنگە لە سبەی.

هەرچی سەبارەت بە مباپێ و ڤینسیۆسە ئاربێلوا وتی؛ ئەوان یاریزانی زۆر تێگەییشتوون و خاوەن کەسایەتی گەورە،من زۆر خۆشحاڵم بۆ ئەو ڕێزەی یاریزانەکانم لەمنی دەگرن،کە بەڕاستی بێ وێنەیە،من خۆشحاڵم لێرەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

شوێن و کاتی یاری کۆتایی جامی کیشوەرەکان دیاریکرا

یاسین

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

یاسین

بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی گارسیای ڕاگەیاند و گۆڵپارێزێکی نوێشی بانگـهـێـشت کرد

یاسین