zagros news agency

لیڤەرپول شوێنگرەوەی محمد سەڵاحی دیاریکرد

 

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیڤەرپوول ئیکۆ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتووی گرێبەست لەگەڵ هاری وێلسۆنی یاریزانی یانەی فولهام واژۆبکات.

هەرووەها بەهۆی ئەوەی لیڤەرپوڵ لە باڵی ڕاستدا کێشەی زۆری هەیە، و ویلسۆنیش لە کۆتایی گرێبەستەکەیدایە لەم وەرزەدا قسە و باسەکان لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئانفێڵد وەک یاریزانێکی ئازاد دەستیپێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، رێدز دڵنیا نییە لە مانەوەی سەڵاح لە وەرزی داهاتوو، بۆیە لە ئێستاوە گفتوگۆکانیان بۆ رازییکردنی وێڵسۆنی وێڵزی بە پەیوەندییکردنی بە تیپەکەیانەوە دەستپێکردووە.

ویلسن تەمەنی 28 ساڵە، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ فولهام کۆتاییدێت، لەم وەرزەدا لەگەڵ فولهام بەشداتیی 28 یاریی کردووە و هەشت گۆڵ و پێنج ئەسیستی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو یانەی سعودی چاویان لە گرێلیشە

یاسین

بارسێلۆنا دوا هەلی پێریسیچە

یاسین

مەسروور بارزانی ئامادەی یاریی نێوان دھۆک و قادسیەی کوێتی دەبێت

یاسین