zagros news agency

فیگۆ ناوی دوو ڕاهێنەری هێنا بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید

لویز فیگۆی پورتوگالی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگالی و یانەی ڕیاڵ مەدرید،لەلێدوانێکی نوێیدا ئاماژەی بە دوو ناو کرد بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەوەرزی داهاتوودا،کە پێیوایە مێرێنگی دەبێت لەم قەیرانی بێ نازناویە بێتە دەرەوە.

لە لێدوانێکیدا فیگۆ وتی؛ ئێمە هەموومان دەزانین ڕیاڵ مەدرید کێیە،بەڵام ئەمساڵ و پار تیپەکە بەبێ نازناو وەرزەکەی بەڕێکردوە،کە ئەمە قەیرانێکی گەورەیە،من لە ژووری جل گۆڕین نیم،بەڵام دەزانم هەموو تیپەکە حەزیان بەبردنەوەیە و پێویستیان بە نازناوە.

فیگۆ دەربارەی شوێنگرەوەکانی ئاربێلوا بۆ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید وتی؛دیشامب کەسایەتیەکی گەورەی هەیە و دەتوانێت ڕیاڵ مەدرید بباتەوە سەر ڕێچکەی نازناو،وە جۆزێ مۆرینیۆش خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوانە و دەتوانێت تیپێکی گەورە دروست بکاتەوە بۆ ڕکابەریەکانی داهاتوو.

شایەنی باسە ئەم وەرزە ڕیاڵ مەدرید لەحاڵێکی ناسەقامگیر خۆی دەبینێتەوە و یانەکە بەئەگەرێکی زۆرەوە نازناو ناباتەوە،لەچامیۆنزلیگ دوورخراوەتەوە و جامی شای لەدەستداوە و لەلایگاش نۆ خاڵ دوورە لە بارسێلۆنای یەکەم،کە تەنها 8 گەڕ ماوە بۆ کۆتایی خولەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵوێستی ئارسناڵ دوای ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی تۆماس کرا

یاسین

ئایا ئەستێرەی بەرشەلۆنە پەیوەندی بە کلاسیکۆ وە دەکات؟

یاسین

ڕۆناڵدۆی دیاردە نهێنـیەکی ترسناکی کاتی یاری کردنی بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

یاسین