zagros news agency

کۆمەڵێک ئەگەر دەکەونە بەردەم یانەکان بۆ یاری ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ

 

ئەمشەو یاریەکانی کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەدەچن و تیایدا 32 یانە تاکو ئێستا لەناو ڕکابەری گەیشتنی قۆناغی داهاتووی خولەکە ماون،کە تەنها 4 یانە هەن هیچ ئەمەلێکی گەییشتنیان نییە بە قۆناغی داهاتوو ئەوانیش(کایرات ئەلماتی،ڤیاڕیاڵ،سلاڤیا پراگ،ئینتراخت فرانکفۆرت).

شایەنی باسە لەکاتی یەکسان بوونی خاڵ لە یانەکانی ڕیزبەندیەکە ئەمشەو کۆمەڵێک ڕیسا و یاسا لە پاڵەوانەتیەکە کاریان پێدەکرێت
لەکاتی یەکسانی خاڵی دوو یانە کامیان گۆڵی زیاتر تۆمار کرد بێت دەخرێتە پێشەوە و لەکاتی یەکسانی گۆڵ تۆمار کردنیش،گۆڵی تۆمار کراو لەدەرەوەی یاریگا هەژمار دەکرێت،پاش ئەوەش ژمارەی بردنەوەکان و ژمارەی بردنەوەکانی دەرەوەی یاریگا هەژمار دەکرێن بۆ یەکلایی کردنەوەی ڕیزبەندیەکە.

ئەوەی قورسیەکی زۆری خستۆتە سەر یانەکان بۆ یارییەکانی ئەمشەویان نزیکی خاڵی یانەکانە بەجۆرێک،لە پلەی 32 تاکو 19 تەنها 3 خاڵیان نێوانە و لەپلەی 18 تاکو 6 تەنها 3 خاڵیان نێوانە
بەیاسای ئێستای چامپیۆنزلیگیش پلەی یەکەم تاکو هەشتەم ڕاستەوخۆ بۆ قۆناغی 16 سەردەکەون
پلەی نۆیەم تاکو بیست و چوارەم دەچنە یارییەکانی پلەی ئۆف بۆ قۆناغی 16.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت گارناچۆ بگوازێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین

میلان ڕاهێنەری نوێی دیاری کردوە

یاسین

لیڤەرپول هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی میسری دەدات

یاسین