zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی کارڤاخاڵی ڕاگەیاند

 

لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکانی دانی کارڤاخاڵی بەرگریکار و کاپتنی تیپەکەیان ڕاگەیاند و ئەمڕۆ نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ ئەژنۆی ئەنجامدراوە،کە ئەم پێکانەش دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کەمێک ئازار و بەشداری کردنی کارڤاخاڵ لە کلاسیکۆ ئەو پێکانەی دروست کردوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی ڕیاڵ مەدرید بێت کارڤاخاڵ لەمڕۆوە دەچێتە نێو پڕۆسەیەکی چارەسەری چڕەوە و تاکو سەرەتای ساڵی 2026 لەیاریگاکان دادەبڕێت،بەڵام ڕۆژنامەکان شتێکی دیکە دەڵێن و پێیان وایە کارڤاخاڵ نزیکەی چوار مانگ بەهۆی ئەو پێکانەوە یاری ناکات.

 

دانی کارڤاخاڵ تەمەنی 33 ساڵە و لە ساڵی 2013 پەیوەندی کردەوە بەیانەی ڕیاڵ مەدرید لە بایرن لیڤەرکوزنەوە،کە لەو کاتەوە بۆتە یاریزانێکی گرنگی یانەکە و ئێستاش کاپتنی یەکەمی ڕیاڵ مەدریدە و خاوەن 6 چامپیۆنزلیگ و 4 نازناوی لالیگا و 2 جامی شای ئیسپانیایە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای چەکدانانی پەکەکە، کۆمیسیۆنێکی پەرلەمانی لە تورکیا پێک دەهێنرێت

یاسین

پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كفری جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

مان یونایتد نایەوێت سانچۆ بگەرێتەوە بۆ یانەکەی

یاسین