بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی دوبەی ڕاگیراون.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئیمارات بارانێکی بەهێز باریوە بە شێوەیەک کە لە ماوەی 75 ساڵی ڕابردوودا بارانبارینی وهها بەهێز نهبینراوه.
ئەم بارانە بووە هۆی ئەوەی لافاو بچێتە نێو فڕۆکەخانەکان و خزمەتگوزارییەکان ڕابوەستن.