zagros news agency

ئەمریکا: بەشدارنەبووین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە

 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بەشدارنەبوون لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 31/7/2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەنگافوورە ڕایگەیاند: “بەشدارنەبووین لە ئۆپەراسیۆنی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس و پێش کوشتنیشی ئاگادار نەکراوینەتەوە.”

هەروەها بلینکن ئاماژەشی بەوە دا: “ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێویستە و ئەمریکا کاری لەسەر دەکات.”

كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەمووزی 2024، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ یەكێك لە پاسەوانە تایبەتەكانی بە مووشەك كرایە ئامانج و كوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌كه‌ز ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى و كێمكرنا روتینێ هاتە كرن

سەڵاح

مەسرور بارزانی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خاوەنی پێگەیەکی دیار و سەنگینە لە کاری بەخشین و خێرخوازیدا

یاسین

لە سەدا 90ی دایک و باوکانی بەریتانیا داوای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن

سەڵاح