zagros news agency

کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق توانییان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن کە خوشکەکەی خۆی کوشتووە و دەستیش بەسەر ئەو چەکەدا بگرن کە لە تاوانەکەدا بەکارهێنراوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هەواڵی برینداربوونی کچێک بەناوی (ئـ، س، ع – لەدایکبووی 2008) لە گوندی تاسڵوجەی سەر بە قەزای سەیدسادق گەیشتە بنکەی پۆلیس، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەکانی پۆلیس توانییان لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار (ئـ، س، ع – لەدایکبووی 2013) دەستگیر بکەن، کە برای قوربانییەکەیە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە، هەروەها دەستبەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە لە ڕووداوەکەدا بەکارهێنراوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری زیاتر بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر فڕۆکەخانەی حەیفا لە ئیسرائیل

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ تێکشکا

یاسین