zagros news agency

ئەترووشی: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیدا هەنگاو دەنێین

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ڕۆژی سێشەممە ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بوونی جیاوازیی بیروڕا لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

نووسینگەی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەو دەنگۆیانە “دوورن لە ڕاستی و واقیعەوە” و لە چوارچێوەی ئیدیعا و لێکدانەوە نادروستەکاندا پۆلێن دەکرێن، داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە لە گواستنەوەی هەواڵەکاندا وردبن و پێش بڵاوکردنەوەیان لە سەرچاوەکان دڵنیاببنەوە.

هەر بەپێی بەیاننامەکە، ئەترووشی جەختی کردووەتەوە کە هەر بڕیارێک لەلایەن سەرکردایەتی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانییەوە سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار دەربچێت، “پاپەندبوونمان پێوەی دەبێت و کاری لەسەر دەکەین بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی بکات”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دکتۆر شێرکۆ تاڵەبانی بۆ زاگرۆس: ژمارەیەک چەکداری لاهور شێخ جەنگی دۆزرانەوە، دوای گولەبارانکرد، تەرمەکانیان سوتێنراوە

یاسین

کارکردن لە پڕۆژەی دروست کردن و قیرتاو کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی نازماوە بەردەوامە

سەڵاح

خراپی خزمەتگوزارییەکانی TBI کێشە بۆ مووچەخۆران دروستدەکات

سەڵاح