zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/5 , لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسیی پشتیوانیی و هاریکاری بەردەوامیی دەوڵەتی ئیماراتی بۆ هەرێمی کوردستان کرد.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

یەکێتیی زانایان هۆشداری لە کڕینی جۆرێکی بیبسی دەدات

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین