zagros news agency

دەزگای هەواڵگریی سووریا شانەیەکی داعشی لەناوبرد

 

پێنجشەممە، 5-11-2026 دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریا رایگەیاند، شانەیەکی رێکخراوی داعشیان لە مەنبەج لە پارێزگای حەلەب هەڵوەشاندووەتەوە. ئەو شانەیە تێوەگلابوون لە زنجیرەیەک هێرش و کردەوەی تیرۆریستی لەو ناوچەیەدا.

نووسینگەی راگەیاندنی فەرماندەیی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب راگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی شانەکە. سەرچاوەکە وردەکاریی زیاتری لەبارەی ژمارەی ئەندامانی ئەو شانەیە یان سروشتی هێرشەکان ئاشکرا نەکرد.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی سووریا دێت بۆ بەدواداچوون و تێکشکاندنی تۆڕە ئەمنییەکانی داعش. وەزارەتی ناوخۆی سووریا 18ـی ئاب رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە گوندەواری مەنبەج، عەبدولڕەحمان محەممەد، ناسراو بە ئەبو جیهاد موهاجیر، دەستگیر کراوە کە بە یەکێک لە سەرکردە سەربازییە دیارەکانی رێکخراوەکە دادەنرێت.

بە گوتەی وەزارەتەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاریی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دەزگای هەواڵگریی گشتی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچووە.

دەسەڵاتدارانی سووریا 27ـی ئەیلول رایانگەیاند، شانەیەکی دیکەی ئەو رێکخراوەیان هەڵوەشاندووەتەوە کە چالاکییەکانیان لە پارێزگاکانی رەققە، حەلەب، ئیدلب و حومس بووە. بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەندامانی ئەو شانەیە تێوەگلابوون لە رفاندن، تیرۆرکردن و دانانی بۆمبی چێنراو، ئۆپەراسیۆنەکەش بووە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانیان و دەستبەسەرداگرتنی بڕێک ماددەی تەقەمەنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی شەش گەیشت

یاسین

قەیرانی ئاو لە ئێران: سێ بەنداوی گرنگ بەتەواوی وشک بوون و ١٢ی دیکە لە لێواری وشکبووندان

یاسین

سەرۆک ئەرکانی ئێران: گومانمان لە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست هەیە

یاسین