ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی 2ی 2026، میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی دانیشتوی كۆبانێ، دوای ئه‌وه‌ی بارودۆخی ته‌ندروستیی تێك ده‌چێت، به‌هۆی كه‌می به‌رگریی له‌شییه‌وه، نه‌ده‌توانرا له كۆبانێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆییه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ر كۆبانێ، نه‌توانرا منداڵه‌كه ببرێته شارێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت، سه‌رئه‌نجام گیانی له‌ده‌ست دا.
له 20ی كانوونی دووه‌می 2026ـه‌وه میلیشیاكانی سه‌ر به حكوومه‌تی كاتیی سووریا گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر كۆبانێ، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه له بارودۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین و تا ئێستاش چه‌ندین منداڵ به‌هۆی نه‌خۆشی و سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.

