zagros news agency

خشتەی مووچەی مانگی ئایار بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە .

بەپێی خشتەکە ، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٦ ئایاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ٢٨ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی خشتەکە ئەمڕۆ سێ شەممە مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.

هاوکات لەڕۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بەدواوە لە بانکەکان بەردەوام دەبێت بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٦ ی ئایاری ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل هێرشی کردەسەر قەتەر

سەڵاح

لایەنەکانی عێراقی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە مەسروور بارزانی دەکەن

سەڵاح

شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگی شه‌ش دابه‌شده‌كرێت

سەڵاح