دوای کێشەکانی ماوەی ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید،بەتایبەت کێشەی نێوان کارڤاخاڵ و ئەربێلوا،کە کارڤاخاڵ ناڕەزایەتیەکی زۆری دەربڕی لەو ڕەفتارانەی بەرامبەری دەکرێت و لەسەر کورسی یەدەگ خۆی دەبینێتەوە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لای خۆیەوە ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە دانی کارڤاخاڵ لەگەڵ پێرێز دانیشتووە و دەربارەی کێشەکە قسەیان کردوە،کە کارڤاخاڵ بەڕوونی قسەی کردوە و ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە لەم حاڵە،بەڵام پێرێز کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەنێوان ئەربێلوا و کارڤاخاڵ ڕێکخستووە و کێشەکانیان چارە کراون.
لە دواین یاری ڕیاڵ مەدریدیش کارڤاخاڵ بەشێوەی یەدەگ بەشدای یاریەکەی کرد،کە ڕیاڵ مەدرید توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ڕیاڵ سۆسیداد بباتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

