zagros news agency

لە هەولێر … لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.11، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ژمارەیەکی دیکە لە ورزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هەولێری پایتەخت، پاڵەوانیەتی د.بەختیارى نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج، بە بەشداری زیاتر لە ( 5 ) وڵات و ( 150 ) یاریزانی کوڕ و کچ دەستی پێکرد، کە بۆ ماوەى( 3 ) ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایشدا خەلات بەسەر براوەکانى دابەشدەکرێت.

پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پاڵەوانیەتیەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانى پاڵەوانیەتیەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ یاریزانان و بەشداربووانى خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپرایز لە پێکهاتەی بارسێلۆنا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤالیکانۆ

یاسین

ئەنچیلۆتی: لیڤەرپوول لە ئەوروپا دەدرەوشێتەوە

یاسین

ئەمشەو ڕیال مەدرید بەرامبەر برێست یاری هەیە و دەبێت براوە بێت

یاسین