بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی دیفێنسا سێنتراڵ ئەلڤارۆ ئاربێلوا ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، نیگەرانی و تووڕەیی خۆی بەرامبەر ئێدواردو کاماڤینگا پیشان داوە بەهۆی ئامادەنەبوونی لە یارییەکەی سێڵتا ڤیگۆ.
سەرەڕای ئەوەی کاماڤینگا بەدەست ئازاری ددانەوە ناڵاندوویەتی بەڵام ئاربێلوا پێی وابووە بەهۆی کەمیی یاریزانەوە پێویست بووە کاماڤینگا لەو ساتە هەستیارەدا ئامادە بێت.
ئەگەر چی ریاڵ مەدرید یارییەکەی بردەوە، بەڵام دوای یارییەکە ئاربیلوا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وتی: زۆر دڵخۆشم بەو کەسانەی ویستیان بێن بەڵام نەیانتوانی، کە ئەمەش وەک پەیامێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر پابەندنەبوونی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لێکدراوەتەوە.
بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕاهێنەرەکە بە جددی بیر لەوە دەکاتەوە لە یارییەکانی داهاتوودا تیاگۆ بێتارتشی لاو بخاتە پێکهاتەی سەرەکییەوە و شوێنی کاماڤینگای پێ پڕ بکاتەوە.

