zagros news agency

جامی کاراباو.. ئارسناڵ بە سەرکردایەتی خیسوس و بە ڕیمۆنتادا خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی کاراباو، یانەی ئارسناڵ میوانداری کریستال پالاسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی گەنەرز توانی بە ڕیمۆنتادا و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە پالاس بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چواردا یانەی میوان دەستپێشخەری کردو گۆڵێکی لەڕێگەی فلیپ ماتێتا تۆمارکرد، هەرچەندە چەندین هەوڵی تر درا، بەڵام ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەم، ئارسناڵی خاوەن یاریگا باشتر گەڕایەوە و لەو تایمەدا سێ گۆڵی لەسەر یەکی لە خولەکەکانی 54، 73 و 81 لە ڕێگەی یاریزان گابریێل خیسوس تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی چوار خولەک یاریزان نیکیتا ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە لە سوودی کریستال پالاس و گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام یارییەکە هەر بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ئارسناڵ خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی جامی و کریستال پالاسیش ماڵئاوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران… لە ڕێوڕەسمی چوارشەممە سووریدا 14 کەس گیان لەدەستدەدەن و سه‌دانیش بریندار دەبن

سەڵاح

مەترسیی كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەیە

سەڵاح

دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی گەشتیاریی کۆڕنیشی زاخۆ

گوران