zagros news agency

مایلی سایروس دوای 20 ساڵ بە “هانا مۆنتانا” شاد دەبێتەوە

مایلی سایروس جارێکی تر کڵاوە شینە بەناوبانگەکەی “هانا مۆنتانا” دەپۆشێتەوە. بەبۆنەی تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی زنجیرە ناسراوەکەی دیزنی، سایروس لە کارێکی تایبەتدا دەگەڕێتەوە بۆ ناو ستۆدیۆ و دیمەنە کۆنەکانی ئەو درامایەی کە ناوبانگێکی جیهانی پێ بەخشی.

 

لە تریلەری کارە نوێیەکەدا، سایروس لەگەڵ باوکی و دایکی دەردەکەوێت و باس لەوە دەکات کە ئەم زنجیرەیە بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیانی و ناسنامەی ئەو.

 

سایروس ڕایگەیاند، ئەم یادە سوپاسگوزارییەکە بۆ هەوادارانی کە لە ساڵی 2006ـەوە لەگەڵیدان.

 

ئەم بەرنامە تایبەتە لە 24ـی ئازار لەسەر پلاتفۆرمی Disney+ نمایش دەکرێت، تێیدا چاوپێکەوتنی تایبەت و دیمەنی ئەرشیفی بڵاونەکراوە پیشان دەدرێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پینک لەپێناو خەونی کچەکەی لە کالیفۆرنیاوە بەرەو نیویۆرک کۆچ دەکات

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

“Harry Potter” وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی بەرهەمدێت

ART