دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە کاریگەرییە سەرەکییەکانی ئەم شەپۆلە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکووری عێراق دەگرێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراق، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی هەواوە هاوکات لەگەڵ بارستە هەوایەکی دیکە کە لە ناوەڕاستی ئەوروپاوە بەرەو ناوچەکە دێت، لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەستپێدەکەن.
دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە کاریگەرییەکان بە پلەی یەکەم لەسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکوور دەبن و باران بە ڕێژەی جۆراوجۆر دەبارێت، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی دیکەی عێراق ئەگەری بارانبارین و گۆڕانکارییەکان کەمتر دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی ڕۆژانی داهاتوو، کەشناسیی عێراق وردەکارییەکانی بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
- ڕۆژی سێشەممە: ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و باکووری عێراق بەردەوام دەبێت. لە ناوچەکانی دیکەش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

