کۆمپانیای مێتا بە فەرمی کار لەسەر خزمەتگوزارییەکی نوێی دەکات بە ناوی WhatsApp Plus کە ئەم تایبەتمەندیە بە پارەیە بە کارهێنەران دەتوانن سوودی لێببینن کە لەرێگای ئەمەوە چەندین خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی بەردەست دەکات دەکات کە لە WhatsApp ئاسای بوونی نابێت بەڵام WhatsApp ئاساییەکەی خۆت وەک هەمیشە بە خۆڕایی دەمێنێتەوە بیرۆکەکە تەنها ئەوەیە کە ئەگەر بڕە پارەیەکی مانگانە بدەیت کۆمەڵێک تایبەتمەندی و شتی سەرنجڕاکێشی زیاترت پێدەدرێت هەروەها تا ئێستا مێتا نرخی مانگانەی ئەم خزمەتگوزارییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بڕێکی کەم بێت، ڕەنگە نزیکەی ١ دۆلار بێت لە مانگێکدا. هەرچەندە کاتی بڵاوکردنەوەی بە فەرمی دیاری نەکراوە، بەڵام ئێستا بەکارهێنەرانی وەشانی تاقیکاری (Beta) لەسەر سیستەمی ئەندرۆید دەتوانن ناوی خۆیان لە لیستی چاوەڕوانیدا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی یەکەم کەس بن تاقیی بکەنەوە.
* ڕووکار و لۆگۆی تایبەت: بێزاربوویت لە ڕەنگە سەوزەکەی واتسئەپ؟ بەشداربووانی پڵەس دەتوانن لۆگۆی ئەپەکە بگۆڕن بۆ یەکێک لە ١٤ لۆگۆی جیاواز، هەروەها زیاتر لە دەرزەنێک ڕەنگ و ڕووکاری نوێ (Theme) بۆ ناو چاتەکان زیاد دەکرێن.
* جێگیرکردنی ٢٠ چات (Pin): لە واتسئەپی ئاساییدا تەنها دەتوانیت ٣ نامە لە سەرەوەی لیستەکەت جێگیر بکەیت، بەڵام لە WhatsApp Plus ئەو ژمارەیە بەرز دەبێتەوە بۆ ٢٠ چات! ئەمەش بۆ کەسانی سەرقاڵ و خاوەن کارەکان زۆر بەسوودە.
* زەنگی ئاگادارکردنەوەی نوێ: کۆمەڵێک زەنگی مۆبایلی تایبەت و جیاواز تەنها بۆ بەکارهێنەرە پارەدارەکان بەردەست دەبن.
* ستیكەر و کاردانەوەی (Reactions) ناوازە: مێتا پلانی هەیە لە داهاتوودا ستیکەری ئیمۆجی تایبەت و شێوازی کاردانەوەی سەرنجڕاکێشتر بۆ ئەم خزمەتگوزارییە زیاد بکات.

